لە کۆتا ڕۆژەکانی هاوین و نزیک بوونە لە ڕەنگی ئاڵ و واڵی خەزان ،”کۆمەڵێک لە چالاکوانانی شاری وەنکوور” هەلدەستن بە ئاهەنگێکی جوان و پر لە ڕەنگی کلتوری کوردەوای کە تیایدا میوزیکی زیندوو و چەند هونەرمەندێک بەشدار دەبن ، بڕگە و بابەتی جیا جیای تێدا پێشکەش دەکرێت ، تەنها ئامانجی ئەم گەشتە زیاتر لێک نزیک کردنەوەی کۆمینیتی کوردی شاری ڤانکۆڤەر و هەولێک بۆ زیاتر ناساندنی تاکەکانی کوردی ئەم شارەیە ، بەشدارییەکە گشتیە و لە کەشێکی دۆستانە و خێزانیە.
ئەمە پەیامی بەڕێوبەری ئەم ئاهەنگەیە کە “کوردز دات سی ئەی” وەکوو خۆی لێرە دایدەنێت.
The message above is from the event organizer, published by Kurds.ca


